زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی کۆمەڵێک کەل و پەلی لە کارکەوتووی زانکۆ

Post date: Nov 20, 2016 7:59:42 AM

زانکۆی چەرموو هەڵدەسێت بە فرۆشتنی کۆمەڵێک کەل و پەلی لە کارکەوتووی زانکۆ و کۆلێژو دام و دەزگاکانی سەر بە زانکۆ بە پێی یاسای ژمارە (32) ی ساڵی (1986)ی هەموارکراو بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا، لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (21/11/2016) لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی ، هەر کەسێک ئارەزومەندە بەشداری بکات با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و گرێبەستەکان بکات .

تێبینی//

1-   بەشداربوو بارمتەی یاسایی (1000000) یەک میۆن دینار کەمتری پێ نەبێت.

2- کرێی بڵاوکردنەوەو بانگەوازی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.