زیادکردنی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی کافتریای زانکۆی چەرموو

Post date: Nov 05, 2019 5:7:22 PM

زانکۆمان لەبەر ڕۆشنایی یاسایی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢)ی ساڵی (١٩٨٦)ی هەموارکراو هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کافتریاى زانکۆمان بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (١) یەک ساڵ، لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (١ /١٢ /٢٠١٩) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات, سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان و لیستى نرخەکان.

تێبینی :

١-      بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (٥٠٠٠٠٠٠) پێنج ملیۆن دیناری عێراقی لەزانکۆ دادەنێت.

٢-      کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازی ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.