زیادکردنی ئاشکرا بۆ بە کرێدانی وێستگەی تەکسی زانکۆی چەرموو ئەنجام دەدرێت
Post date: Dec 09, 2019 7:22:8 PM
رۆژی یەک شەممە رێکەوتی (٢٢/ ١٢/ ٢٠١٩) کاتژمێر (١٠)ی سەر لە بەیانی بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکانی زانکۆمان, هەڵدەستێت بە بە کرێدانی وێستگەی تەکسی زانکۆمان بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ماوەی (١) ساڵ, جا هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات, بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و رێنماییەکان و لیستی نرخەکان.
تێبینی:
١- بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (١٣٠٠٠٠) سەدو سی هەزار دیناری عێراقی لە زانکۆ دادەنێت.
٢- کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازی ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.