زانکۆی چەرموو ۆرکشۆپی هۆشیاریی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا

Post date: Apr 29, 2019 9:37:23 AM

زانکۆی چەرموو/ سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان و ڕاوێژکاری ۆرکشۆپی (هۆشیاریی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان)ی سازکرد،

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری (29/4/2019) لە هۆڵی (کۆنفرانسی) سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆو بەڕێز  (د. محمد حسین ‌أحمد) نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێزان (رمک رمضان) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و (ئازاد محمد أمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێز (لیواعلی شەهید محمد) بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ و  نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ و بەڕێز (م.عبدالوهاب سەنگاوی) بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان  نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و  زانایانی ئایینی، سەرەتا دوای ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی سەروەرانی نیشتیمان بەڕێز (د. ئومێد قادر)ڕاگری سەنتەر دەستپێک و ئامانجەکانی ۆرکشۆپی خستەڕوو، پاشان بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ وتەیکی لەسەر کاریگەری و زیانەکانی ماددەی هۆشبەر پێشکەش کرد و داوای لەسەرجەم چین و توێژەکان کرد بەتایبەت پەروەردەکاران و مامۆستایانی ئاینی کرد کە زیاتر ئەم مەترسیە خەڵک و کۆمەڵگەی لێ ئاگادار بکەنەوە، دواتر وتەی بەڕێز  (د. محمد حسین ‌أحمد) نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێشکەشکرا و دواتر بەڕێز (رمک رمضان) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ وتەیەکی پێسکەشکرد ، پاشان بەڕێز (مقدمی یاسایی (زمناکۆ عمر علی) بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر بەڕێز (دابان هەمەوەندی) بەنوێنەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ وتەیکی پێشکەشی ئامادەبوون کرد.

لە بەشێکی دیکەی ۆرکشۆپەکەدا بەڕێز (د.ئومێد قادر) سیمینارێکی بە ناونیشانی (کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تەندروستی مرۆڤ ) پێشکەشکرد. ئەجێندای ۆرکشۆپەکە بەم شێوەیەبوو گرتە ڤیدیۆیەک نمایشکرا سەبارەت بە کەسی توشبوو دوای ئەوە کۆفی برێک و پشوویەکی کورت. دواتر بەڕێز (د. أحمد ئەمانی) مامۆستای زانکۆی کوردستان - سنە سیمینارێکی بە ناونیشانی (کاریگەری مادەکان لەسەر دەروون و کاریگەریە دەروونی و کۆمەڵایتییەکان)، دوای پشووی نیوەڕۆ شانۆگەریەک لەلایەن گروپی شانۆیی خوێندکارانی زانکۆی چەرموو(S.R.C) بە ناونیشانی (ماددەی هۆشبەر دوژمنێکی بێدەنگ بکوژێکی گەورە) نمایش کرا، لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەدا ڕیکۆردی دەنگی کەسی ئالودەبوو پیشکەشی ئامادەبووان کرا، پاشآن بەڕێز (د.شیرزاد سەیفی) دکتۆر لە نەخۆشخانەی سنە/ ئێران سیمینارێکی بە ناونیشانی (هۆشیاری و کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان لەسەر لەشی مرۆڤ و ڕێنمایی تەندروستی بۆ بەرەنگار بوونەوەی) پێشکەشکرد، دوای کۆفی برێک بەڕێز (د.نیکۆڵا أشرف) سیمینارێکی بە ناونیشانی (یاساو سزا یاساییەکان تایبەت بە مادەە هۆشبەرەکان) پێشکەشکرد، دواتر بەڕێز (د.فرمان علی محمود) سیمینارێکی بە ناونیشانی (ڕۆڵی پەروەردە لە هۆشیارکردنەوەی بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان) پێشکەشکرد، پاشان لە کۆتایی چالاکییەکەدا بەڕێز (د. ڕێبین محمود) ڕاسپاردەو وتاری کۆتایی خوێندەوە.