زانکۆی چەرموو پێشوازی لە وەفدێکی پەروەردەی گشتی سلێمانی کرد

Post date: Jan 30, 2019 8:58:38 AM

بەرواری (28/1/2019) وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی  بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا (دڵشاد عمر محمدکریم) بەڕێوەبەری گشتی سەردانی زانکۆی چەرمووی کرد, سەرەتا وەفدەکە لە لایەن بەڕێز (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعيد) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (پ.ی. د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازی کران, دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز (رمک رمضان قادر) قائيمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێز ملمۆستا (صدیق جلال احمد) بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ئامادەی بوون باس لە چەند خاڵێکی گرنگ کران بۆ هەماهەنگی لە نێوان زانکۆۆ پەروەردە کە بریتی بوون لەم خاڵانەی لای خوارەوە :

1-  کردنەوەی بەشی زانستی لە زانکۆمان لەسەر پێداویستی و خواستی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.

2-  ئامادەیی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی بۆ گواستنەوەی میلاکی ئەو مامۆستایانەی کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دکتۆران بۆ زانکۆی چەرموو.

3- بە پاڵپشتی هەردوولا کردنەوەی دبلۆمی یەک ساڵەی پەروەردەیی لە زانکۆی چەرموو.

4- هەماهەنگی و هاوکاری بۆ سوود وەرگرتن لە تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لایەن زانکۆوە.