زانکۆی چەرموو وۆرکشۆپێکی بۆ زانکۆی جیهان - سلێمانی سازکرد دەربارەی (Bologna Process)

Post date: Feb 11, 2019 7:44:8 AM

بەرواری (7/2/2019) وەفدێکی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتی بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (م. شاخەوان حارس وادی) سەردانی زانکۆی (جیهان- سلێمانی) یان کرد بۆ پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک دەربارەی (Bologna Process).

سەرەتا بەڕێز (د.صلاح رضا سعید) کورتەیەکی لەسەر مێژووی (Bologna Process) و بنەماکانی جێبەجێ کردنی لە زانکۆکانی کوردستاندا خستەڕوو, دواتر بەڕێز (م. شاخەوان حارس وادی) ووردەکاری زیاتری لەسەرئەم پرۆسەیەو چۆنیەتی جێبەجێ کردنی هەنگاوەکانی ئەم پرۆسەیەی بۆ مامۆستایانی زانکۆی ناوبراو شیکردەوە. لە کۆتاییدا بەڕێز (د. ئومێد رفیق فتاح) سەرۆکی زانکۆی (جیهان-سلێمانی) خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە وەفدی زانکۆمان.