زانکۆی چەرموو و کۆمپانیای دانەگاز هەماهەنگی یەکتر دەکەن

Post date: Sep 22, 2017 11:24:58 AM

بەمەبەستی هەماهەنگی و زیاتر بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری ، رۆژی دووشەممە بەرواری ١٨/٩/٢٠١٧ بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆمان پێشوازی کرد لە بەڕێز (هۆشەنگ محمد اسماعیل) بەڕێوەبەری گەشەپێدانی کۆمەڵگە لە کۆمپانیای دانەگاز، دیدارەکە بە ئامادەبوونی بەرێز (د. هونەر امین) ڕاگری کۆلێژی کارگێری گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی و بەڕێز (م. بێستون محمد)  سەرۆکی بەشی کارگێری نەوت و گاز و ووزە بەرێوەچوو. لەو دیدارەدا سەرۆکی زانکۆ بەشێوەکی گشتی تیشکی خستە سەر کارو چالاکییەکانی زانکۆ لە ڕابردوودا و هەروەها ئەو پێشکەوتنانەی کە زانکۆ بە دەستی هێناوە لە ئێستادا، دواتر بەڕێز (هۆشەنگ محمد) مەبەستی سەردانەکەی بۆ ئامادەبووان ئاشکرا کرد، ستراتیژ و ئامانجی کۆمپانیای دانەگازی بۆ خزمەتکردنی سنوورەکە خستەڕوو، بەڕێزی بەڵینیدا بە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە بواری خوێندنی باڵاو پرۆسەی فێرکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی چەرموو، هەروەها لە دیدارەکەدا بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان زانکۆی چەرموو و کۆمپانیای دانەگاز ئیمزا بکریت بە مەبەستی زیاتر هەماهەنگی و لێکگەیشتن.