زانکۆی چەرموو ماددەی VTM ی بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئامادەکرد
Post date: Apr 02, 2020 7:9:46 PM
بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز (پ.د. شوان کمال رشید)، سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوە و ڕاھێنان و ڕاویژکاری لە زانکۆی چەرموو بۆ خزمەتی شارەکەمان و گەرمیان و ھەڵەبجە ...
وەک ئەرکێکی زانستی و مرۆیی بڕی (٥٠٠) تیوب ماددەی (VTM) ی ئامادەکردو بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری پەتای کۆرۆنا لە چەمچەماڵ و ھەڵەبجە بۆ مەبەستی ئاسانکاری پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا. لە ماوەیەکی نزیکدا بڕی (١٠٠٠) تیوبی تر ئامادە دەکرێت. لە تاقیگەکانی سەنتەری زانکۆمان.
سوپاس بۆ خەمخۆری بەڕێوەبەر و کارمەندانی تەندروستی چەمچەماڵ و ستافی سەنتەری توێژینەوەی چەرموو.
بەشداربووان
١- د. ئومێد قادر ئەمین/ ڕاگری سەنتەری چەرموو
٢-د. کارزان رەفیق صدیق / پسپۆری مۆلیکولەر مایکرۆبایۆلۆجی
٣- د. عیماد جلیل ابراھیم / پسپۆری مایکرۆبایۆلۆجی
٤- م. بختیار عبدللە رشید / پسپۆری مایکرۆبایۆلۆجی
٥- م . عدنان عودل علی / پسپۆری کیمیایی