زانکۆی چەرموو لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکەوتنێکی ئەکادیمیان واژۆ کرد
Post date: Dec 21, 2019 7:0:2 PM
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە رێککەوتی ۱۷ـی دیسەمبەری ۲۰۱۹ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکەوتنێکی ئەکادیمیان واژۆ کرد.
رێکەوتنەکە خۆی لە چەند بوارێکدا دەبینێتەوە ئەوانیش:
هاوکاری و هەماهەنگی لە کردنەوەی خوێندنی باڵای هاوبەش (دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا) بە سوود وەرگرتن لە کۆی ستافی هەردوولا.
هەروەها دابینکردنی کورسی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ستافی هەردوو زانکۆ بە پێی هەبوونی بواری پسپۆڕی لە هەر زانکۆیەکدا.
هاوکاری کردن لە ڕووی بەکارهێنانی تاقیگە و ئامێرەکانی توێژینەوەی زانستی و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانیان لە لایەن توێژەر و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەردوو زانکۆ.
رێکەوتنەکە چەند خاڵێکی دیکەی پەیوەست بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان زانکۆکان تێدایە کە لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن و ساڵانە نوێدەکرێتەوە بە پێی پێویستی و ویستی هەردوو زانکۆ.