زانکۆی چەرموو لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر ڕێکەوتنێکی ئەکادیمیان واژۆکرد
Post date: Jan 22, 2020 10:9:23 AM
رێکەوتی (١٣/ ١١ / ۲۰۱۹) لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، بەڕێز (پ. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (پ. د. أحمد أنور دزەیی) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رێکەوتنێکی ئەکادیمیان واژۆ کرد.
رێکەوتنەکە خۆی لە چەند بوارێکدا دەبینێتەوە ئەوانیش:
هاوکاری و هەماهەنگی لە کردنەوەی خوێندنی باڵای هاوبەش (دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا) بە سوود وەرگرتن لە کۆی ستافی هەردوولا.
هەروەها دابینکردنی کورسی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ستافی هەردوو زانکۆ بە پێی هەبوونی بواری پسپۆڕی لە هەر زانکۆیەکدا.
هاوکاری کردن لە ڕووی بەکارهێنانی تاقیگە و ئامێرەکانی توێژینەوەی زانستی و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانیان لە لایەن توێژەر و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەردوو زانکۆ.
رێکەوتنەکە چەند خاڵێکی دیکەی پەیوەست بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان زانکۆکان تێدایە کە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن و ساڵانە نوێدەکرێتەوە بە پێی پێویستی و ویستی هەردوو زانکۆ.