زانکۆی چەرموو لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێی دیبەیتی نێوان زانکۆکان لە زانکۆی گەرمیانی بردەوە

Post date: Dec 25, 2019 5:41:10 PM

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ‌‌‌(۲٤/ ۱۲/ ۲۰۱۹) لە کولێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەڵاحەددین لە میانەی قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێی دیبەیتی نێوان زانکۆکان قوتابیانی زانکۆی چەرموو و زانکۆی گەرمیان بە یەک گەیشتن بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێک لەبارەی (هاوسەرگیری لە ڕابردوودا سەرکەوتووتر بوو بە بەراورد لەگەڵ هاوسەرگیری لەم سەردەمەدا). لەم دیبەیتەدا زانکۆی چەرموو توانی خاڵی زیاتر بەدەست بهێنێت و براوە بێت بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو وە زانکۆی گەرمیانیش ماڵئاوایی لە پێشبڕکێکە کرد.