زانکۆی چەرموو.. ساڵ بە ساڵ بەرەو پێشکەوتنی زیاتر

Post date: Nov 25, 2018 7:57:55 AM

لە میانی راگەیاندنی پرۆسەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کورستان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە لە بەرواری (21/11/2018) بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018)، بە شانازیەوە زانکۆمان توانی بێتە یەکەمی ریزبەندی گروپی (C)، بەم سەرکەوتنەش توانی دوو پلە لە ریزبەندییەکەی ساڵانی رابردووی بێتە پێشترەوە، هەروەها هەڵبژێردرا بە یەکێک لە باشترین زانکۆ حکومیەکانی هەریم لە ڕووی فیدباکی خوێندکارانەوە ، جگە لەوەش زانکۆمان یەکێک بوو لە پێنج زانکۆ هەرە باڵاکان لەڕووی پێوەری توێژینەوەی زانستییەوە. هەر بۆیە بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی زانکۆمانەوە کە ساڵ دوای ساڵ بەرەو ئاستێکی بەرزتر هەنگاو دەنێت جێی باسە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرجەم ستافی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین کە هەموومان پێکەوە وەک تیمێک بەشداربووین لەم سەرکەوتنەداو بڵندکردنەوەی ئاستی زانکۆ لە نێوان زانکۆ حکومیەکانی هەرێمدا.