زانکۆی چەرموو خەڵاتی ڕێزلێنانی کەسوکاری ئەنفالکراوانی پێ بەخشرا

Post date: May 06, 2018 6:40:25 AM

بەرواری (4/5/2018) لەمەراسیمی ساڵیادی تاوانی ئەنفالی گوندەکانی بناری خاڵخاڵان-جەلەمۆرد،زانکۆی چەرموو لەپای خزمەتکردنی بەردەوامی بە کەیسی تاوانی ئەنفال،لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا 

لەمەراسیمەکەدا بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر(د.بارام ئەحمەد)یاریدەری زانکۆی چەرموو،لەوتەیەکدا بۆ ئامادەبوان و کەسوکاری ئەنفالکراوان،ڕایگەیاند:ئێمە وەک زانکۆی چەرموو بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی و لەسەروی ھەموو شیانەوە لەڕوی زانستیەوە وەک ناوەندێکی زانستی خزمەتی کەیسی تاوانی ئەنفال بکەین،بۆیە توانیمان وەک زانکۆی چەرموو بۆیەکەمین جار لەکوردستان گەورەترین سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید بکەینەوە لەزانکۆی چەرموو.

لەکۆتایی وتەکەیدا ڕاگەیاند پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەناوەندێکی وەک زانکۆ لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە جێگەی پێزانین و ڕێزە،ئێمەش پەیمان دوپاتدەکەینەوە ھەمیشە بەردەوام بین لەناساندنی 

جینۆسایدی تاوانی ئەنفال بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی