زانکۆی چەرموو بەشدار بوو لە خولی زانکۆکانی عەرەب کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو

Post date: Nov 24, 2019 9:58:6 AM

 زانکۆی چەرموو هەستا بە رێکخستنی تیپێکی چالاکی فووتساڵی زانکۆکانی عێراق  بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەسەرپەرشتی راهێنەر و مامۆستا لە زانکۆی چەرموو بەڕێز (م. مهند عبدإلە عزیز) بۆ خولی زانکۆکانی عەرەب کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو ڕێکەوتی (٢٨/ ١٠/ ٢٠١٩) تا (٨/ ١١/ ٢٠١٩)،  بەڕێز (م. مهند عبدإلە عزیز) وەکو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فووتساڵی عێراق تیپەکەی پێکهێنابوو لە دوو خوێندکاری زانکۆی چەرموو بە ناوەکانی (کەمال بورهان) لە بەشی نەوت و گاز، (هێڤین ئازاد) لە بەشی ئینگلیزی و چەندین زانکۆی دیاری عێراق. لە پای ئەوەی کە زانکۆمان هاوکاری و پاڵپشتی بەڕێز (م. مهند) ی بووە بۆ ئەم چالاکییە و سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی تر کە لە زانکۆ و دەروەی زانکۆ پێی هەستاوە ، یەکێتی وەرزشکارانی زانکۆکان (إتحاد العربي للریاضة الجامعية) سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی هەر یەک لە بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (پ.ی. د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی کرد ، کە بەڕێز (د. بارام) بە سیفەتی ئیداری بەشداربوو لە وەفدەکە. بە ناوی ئەنجومەنی زانکۆی چەرمووەوە  سوپاسی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین کە هاوکاری کردووین لەم خولەدا بە دابینکردنی بلیتی فڕۆکە بۆ بەشداربووانی وەفدەکە و وە هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو دەکەین هەستاوە بە دابینکردنی کەل و پەلی وەرزشی بۆ هەموو بەشداربووان.