زانکۆی چەرموو بەردەوامە لە گرنگیدان بە بواری وەرزش

Post date: Feb 06, 2017 1:33:4 PM

بە دروشمی رۆڵی وەرزش و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی تاک و کۆمەڵ زانکۆی چەرموو چوارەمین ۆرک شۆپی خۆی ئەنجامدا ، ۆرک شۆبەکە کە بۆچەند مامۆستایەکی پسیۆری بواری وەرزشی بەرێوەچوو کرنگی و کاریگەرییەکانی وەرزشیان بۆ ئامادەبوان خستە روو  ۆرکشۆبەکە لە هۆڵی پەیمانگەی وەزشی چەمچەماڵ بەرێوەچوو .

بەرێوەبەری ۆرکشۆپەکە دکتۆر سەمەد احمد یاریدەدەری راگری کۆڵیژی پەروەردە رایگەیاند ۆرک شۆپی لەم شێوەیە گرنگی وبایەخی تایبەتی خۆی هەیە هەروەها وتی وەرزش لە ئەمرۆدا بوەتە پێوەر بۆ پێشخستی ووڵات وتیشی ئەم بەرێزانەی ئەمرۆ لە رووی زانستیەوە چەند بابەتێکی گرنگیان بۆ ئامادەبوان خستە روو ئەمەش ئەوە دەردەخات کە زانکۆکەمان گرنگی بە هەموو بوارێک دەدات لە ناوشیاندا  وەرزش.

هەروەها بابەتەکانیش لەلایەن ئەم بەرێزانەوە پێشکەش کرا .

1-   پ .د. ئازاد حسن قادر مامۆستا لە کۆلیژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی صلاح الدین .

2-    پ.ی.د. دیمەن فرج کریم مامۆستا لە کۆلیژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی .

3-   پ.ی.د. نازم جبار جلال مامۆستا لە کۆلیژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی.

4-   م.د. گێلاس عبداللە اسماعیل مامۆستا لە کۆلێژی پەروەرد لە زانکۆی چەرموو .