زانکۆی چەرموو بەردەوامە لە پێدانی رێنمایی بۆ جێبەجێ کردنی بۆلونیا پرۆسێس

Post date: Jan 13, 2019 8:54:27 AM

ئەمڕۆ (13/1/2019) بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعيد) سەرۆکی زانکۆ لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی چەرموو وۆرکشۆپێک سازکرا بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بۆ مامۆستایانی زانکۆمان دەربارەی وردەکاری بۆلونیا پرۆسێس, سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر ئەم پرۆسێسە گرنگەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکو ریفۆرمێک دەستی پێکردووە لە زانکۆمان.

 دواتر بەڕێز (م. شاخەوان حارس وادی) لە چەند سڵایدێکدا ئاماژەی بە وردوو درشتی پرۆسەکە کرد بۆ ئەبدەیت کردنەوەی مامۆستایان بە چۆنیەتی جێبەجێ کردنی پرۆسەکە.

 دواتر بەڕێز (د. کەزی حسن صالح)  و (د. توانا سعدی حامد)کە بەڕێزیان نوێنەری زانکۆی چەرموو بوون بۆ بەشداریکردن لە کۆرسێکی تایبەت بە پرۆسەی بۆلونیا پرۆسێس لە وڵاتی فینلەندا ئاماژەی بەو خاڵانە کرد کە تایبەت بوو چۆنیەتی رێگاکانی وانە ووتنەوە لەم پرۆسێسەدا,  دواتر گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا لە نێوان مامۆستایانی ئامادەبوو بۆ ئەوەی سەرنج و پرسیارەکانیان بخەنە روو , لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە مامۆستایانی ئامادەبوو.