زانکۆی چەرموو بە گردبوونەوەیەک هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ رۆژئاوای کوردستان  دەربڕی

Post date: Oct 16, 2019 7:35:29 PM

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (16/10/2019) بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری هەر سێ کۆلێژی زانکۆمان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران گردبوونەوەیەکی هاوخەمی و پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی کوردانی رۆژئاوا ڕێکخرا. بەڕێز (پ.ی.د. هونەر أمین) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووانی گربوونەوەکە کرد، دواتر خوێندکاران بە میزەڵدان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان نەخشاند وەکو هێمایەک بۆ زیندویەتی کورد دۆزە ڕەواکەی.