زانکۆی چەرموو بڕی (٥٠٠) تیوبی تری لە VTM  بە ھاوبەشی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئامادەکرد

Post date: Apr 08, 2020 11:36:50 AM

لە چواچێوەی هاوکاری زانستی و مرۆیی بۆ هەڵمەتی پشتیوانی لە روبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کورستان,  ئەمڕۆ ڕیکەوتی (٨/ ٤/ ٢٠٢٠) سەنتەری زانکۆی چەرموو بۆ توێژینەوەو راهێنان و راوێژکاری بە هەماهەنگی تیمێکی  بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە تاقیگەکانی سەنتەری زانکۆمان هەستان بە ئامادەکردنی بڕی (٥٠٠) تیوبی (VTM) بۆ وەرگرتنی سامپڵی کۆڕۆنا بۆ تاقیگەکانی (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین, بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان, بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ), شایانی باسە رێکەوتی (٢/ ٤/ ٢٠٢٠) سەنتەری زانکۆی چەرموو و تیمێکی تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڕی (٥٠٠) تیوبی تریان لە (VTM) ئامادەکردو لەو بڕەش (١٠٠) تیوبیان بەخشیە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە.

تیمی زانکۆی چەرموو پێکهاتبوون لە بەڕێزان 

١- د. ئومێد قادر ئەمین/ ڕاگری سەنتەری چەرموو

٢-د. کارزان رفیق صدیق / پسپۆری مۆلیکولەر مایکرۆبایۆلۆجی

٥-  عدنان عودل علی / پسپۆڕی کیمیایی

 تیمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ پێکهاتبوون لە بەڕێزان 

١- د. عیماد جلیل ابراھیم / پسپۆری مایکرۆبایۆلۆجی

٢-  زانا علی / پسپۆڕی کیمیایی