زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەستا بە هاوکاری و نۆژەنکردنەوەی دوو تاقیگەو هۆڵێکی زانکۆی چەرموو

Post date: Nov 19, 2019 3:11:31 PM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٩-١١- ٢٠١٩) لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.د.صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ پێشوازیان کرد لە بەڕێز (پ.ی.د. دانا أحمد) جێگری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ڕێز (د. أیوب خسرەو) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و وەفدێکی یاوەری, دواتر سەردانی سەنتەری توێژینەوەو ڕاهێنان و راوێژکاری زانکۆی کردوو لە نزیکەوە سەردانی بەشەکانی سەنتەری کرد و لە مەراسیمێکدا هۆڵێکی خوێندن و دوو تاقیگەی (کیمیا و بایۆلۆجی)یان کردەوە بە سوپاس و دەسخۆشیەوە ئەرکی نۆژەنکردنەوەیان لە لایەن زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانیەوە بووە لە ووتەیەکدا سەرۆکی زانکۆمان دەسخۆشی و پێزانینی خۆی و ئەنجومەنی زانکۆی چەرمووی ئاڕاستەی وەفدی زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی و سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێملنی بەڕێز (پ.ی.د. ئالان فەرەیدون) بۆ بەدەمەوە هاتنی زانکۆمان دوای سوتانی تاقیگەکانی زانکۆمان, لای خۆیانەوە وەفدی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردان و پێشوازی کردنە دەربڕی و بەڵێنی هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی دا بە زانکۆمان. وە لە هەمان کاتدا ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازی کرد لە وەفدێکی زانکۆی راپەڕین بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.د. محمد حمەأمین) راگری کۆلێژی زانست لە زانکۆی راپەڕین و وەفدێکی یاوەری کە هاتبوون بۆ دروستکردنی پەیوەندی زانستی و هەماهەنگی ئەکادیمی هەردوو زانکۆ بۆ کردنەوەی ماستەر و دوکتۆرای هاوبەش.