زانکۆی هانۆڤەری ئەڵمانیا و زانکۆی چەرموو پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن

Post date: Jan 21, 2018 7:40:16 AM

لەسەر بانگهێشتی فەرمی پرۆفیسۆر (جیرارد دریگەر) لە بەشی کیمیا و لێپرسراوی ئەکادیمی فاکەڵتی زانستە سروشتییەکان لە زانکۆی هانۆڤەری ئەڵمانیا، وە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی هاوکاری نێوان زانکۆی چەرموو و زانکۆی هانۆڤەر، رۆژی سێ شەممە بەرواری (16/1/20108|) بەڕێز (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی وەک نوێنەری زنکۆمان گەیشتە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا ، لەگەڵ بەڕێز (د. بەختیار کەمال) سەرۆکی بەشی کیمیا لە زانکۆی سلێمانی، رۆژی دواتر سەردانی فاکەڵتی ناوبراوو بەشی ئۆرگانیکی کرد و بەگەرمی بەخێرهاتنی لێکرا و دیاری زانکۆی چەرمووی پێشکەش  بە (د. دریگەر) کرد، پاشان باس لە پەیوەندی زیاتری نێوانیان کراو بە تایبەت وەرگرتنی خوێندکار بە شێوەی سپلت ساید و توێژینەوەی هاوبەش و پەرە پێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان تا بتوانین نامەی لێک تێگەیشتن ئەنجام بدەن. بەڕێزیان خۆشحاڵ بوو بەوەی کە گرنگی بە لێکۆڵینەوە دەدرێت لە کوردستان  بە تایبەتی لەو بارودۆخە ناخۆشەدا ، وە بەڵێنی دا یەکێک لەو دوانزە ئامێرە کە بە (جی سی) ناسراوە بە دیاری پێشکەشی زانکۆمانی بکات.