زانکۆى چەرموو بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی ژمارەیەک کورسى ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت

Post date: Oct 22, 2016 8:36:54 AM

 لە چوارچێوەی پلانی خوێندنی باڵا بە هاوبەشى لە نێوان دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و لێکۆلینەوەى زانستى و زانکۆکانی کوردستان، زانکۆی چەرمو بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی کوردسیانی دەرگای پێشکەشکردن بۆ ژمارەیەک کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى 2016-2017 واڵا دەکات.

خوازیاران دەتوانن لە خوارەوە فۆرمى ماستەر و دکتۆرا دابەزێنن و داواکانیان پێشکەش بکەن تا بەروارى 27-10-2016 بەردەوام دەبێت

 

 

 

فۆرمى پێشکەش کردن لێرە دابەزێنە بۆ خوێندنى  ماستەر  و خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی چەرموو 

پێداویستییەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا /ماستەر و  دکتۆرا

1)      ناسنامەى بارى شارستانى (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)

2)      ڕەگەزنامەى عێراقى (ئەگەر عێراقیت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی) وە ئەگەر عێراقی نیت ( پاسپۆرت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)

3)     بروانامەى بەکالۆریۆس(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی) بۆ پێشکەش کردن بۆ دکتۆرا جگە لە بڕوانامەی بکالۆریۆس بڕوانامەی ماستەر (ڕەسەن و یەک وێنەی کۆپی)

4)      فەرمانى وەزارى یەکسانکردنى بروانامەکانی بەدەست هێنراوە بە نمرەوە (ئەگەر لە دەرەوەى ولات بەدەستت هێناوە) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)

5)      تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى IELTS و هاوشێوەکانى ( ئەگەر هەبێت ) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)

6)      نووسراوى لاری نەبوونى خوێندن لە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى بالا

7)      پوختەى ڕاژە  

8)      ٤ وێنەى کەسى پێشکەشکار/خوازیار

9)     وێنەیەک لە بەڵێننامەى خوێندن(لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە لە ئێستا دا خوێندکارى ماستەر یان دکتۆراى ناوخۆ یان دەرەوەى ولات نیت  و ناوت کاندید نەکراوە وە یاخود بە هۆکارى جیا جیا خوێندن تەواو نەکردوە و سەرکەوتوونەبویت.

10)  ئەگەر کاندیدى خولى دووەم و سێهەمى تواناسازیت وە تائێستا مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە -پێویستىە وێنەیەک لە نووسراوى فەرمى بهێنیت لە وەزارەت کە مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە

ئەو بابەتانەی خوازیار تیایدا تاقیکردنەوەی زانستی دەکات بریتین لە:

 ۱- بۆ دکتۆرا لە بابەتی  مێدیکەڵ بەکتریۆلۆجی، بایۆتەکنۆلۆجی، مایکۆلۆجی گشتی ، مۆلیکیولەر بایۆلۆجی،. 

۲- بۆ ماستەر: سێڵ بایۆلۆجی، پەرەسایتۆلۆجی، مایکرۆبایۆلۆجی، بەکترۆلۆجی، بایۆتەکنۆلۆجی ، ڤایرۆلۆجی