زانكۆی چەرموو نمایشێكی لەش جوانی ئەنجامدا .

Post date: Dec 18, 2018 2:40:10 PM

 بە ئامادەبونی نوێنەری سەرۆكی زانكۆی چەرموو و ژمارەیەك لە ڕاگری كۆلێژەكان وبەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی زانكۆی چەرموو ،بەڕێوەبەرایەتی چالاكیەهونەری و وەرزشیەكانی زانكۆی چەرموو هەستا بە نمایش كردنی یاری لەش جوانی بۆ یاریزانەكانی سنوری قەزای چەمچەماڵ كە لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری هونەری چەمچەماڵ بەڕێوەچوو . دكتۆر هونەر ئەمین نوێنەری سەرۆكی زانكۆی چەرموو ڕایگەیاند مەبەستی سەرەكی زانكۆ لە ئەنجامدانی ئەم چالاكیە گەڕاندنەوەی زانكۆیە بۆ ناو هەموو چین و توێژەكان وە ئاوێتە بونی كاروچالاكیەكانە پێكەوە ، زانكۆی چەرموو دەیەوێت ڕابەرایەتی سەرجەم ئەو چالاكیانە بكات كە پێویستە زانكۆ ڕۆڵی تیاببینێت وە زانكۆش سەرجەم ئەو گەنج و چین و توێژانە بەسەرمایەكی گرنگ دەزانێت بۆ ئەم ووڵاتە ،نوێنەری سەرۆكی زانكۆی چەرموو هیوای سەركەوتنی بە سەرجەم یاریزانەكان خواست و دەستخۆشی تەواوی هەبوو بۆ سەرجەم ڕاهێنەر و یاریزانەكان . لە پاش نمایش كردن توانرا خەلات و دیاری ببەخشرێت بە یاریزانە سەركەوتوەكان و یاریزانە بەشداربوەكان . یاریزەكانیش دەستخۆشی لە زانكۆی چەرموو دەكەن كە توانرا سەرجەم یاریزانەكانی سنوری قەزای چەمچەماڵ لە هۆڵێكدا كۆبكەنەوە و نمایشێكی جوان ئەنجام بدەن .