زانكۆی چه‌رموو میوانداری (كه‌ی به‌هار) ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد ده‌كات .
Post date: Apr 16, 2017 2:57:3 PM
16/4/2017 به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆر دكتۆر سلاح ره‌زا سعید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و به‌رێزان دكتۆر بارام احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و به‌رێز دكتۆر هونه‌ر امین راگری كۆلێژی كارگێری گشتی و وبه‌رێوه‌بردنی سامانی سروشتی و ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایان و خوێندكاران له كه‌مپی نوێی زانكۆی چه‌رموو،فیلمی (خه‌ونی كورد جه‌نگ یان ئاشتی ) له ده‌رهێنانی كه‌ی به‌هار نمایش كرا .
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر دكتۆر سلاح ره‌زا سعید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه وه‌ك زانكۆی چه‌رموو به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانی كاروچالاكیه‌كانمان و ئه‌مرۆش به خۆشحاڵیه‌وه میوانداری ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد كه‌ی به‌هارمان كردوه بۆ نمایشكردن فیلمێك و نیشاندانی رۆمانێك پاشان سوپاسی رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد.
میران سابر رێكخه‌ری نیشاندانی فیلم له زانكۆكانی باشوری كوردستان رایگه‌یاند به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مرۆ سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموومان كرد بۆ نمایشكردنی فیلمی (خه‌ونی كورد جه‌نگ یان ئاشتی ) له ده‌رهێنانی كه‌ی به‌هارو نمایش كردنی رۆمانی (نامه له كوردێكه‌وه ) كه له نوسینی كه‌ی به‌هاره ئه‌م رۆمانه به زمانی ئینگلیزی چاپكراوه و له ئێستا له وڵاته ئه‌ورپییه‌كان به‌رده‌سته تاكه رۆمانه كه كوردێك نوسیبێتی و به زمانی ئینگلیزی بڵاو بكرێته‌وه خوێنه‌ران به رۆمانێكی به سودی ده‌بینن.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی به‌سود له نێوان خوێندكاران و ده‌رھێنه‌ری فیلمی (خه‌ونی كورد جه‌نگ یان ئاشتی ) ونوسه‌ری رۆمانی (نامه له كوردێكه‌وه ) ئه‌نجامدرا.