زانكۆی چه‌رموو كۆرێكی بۆ روناكبیر فه‌رهاد سه‌نگاوی سازكرد.
Post date: Mar 08, 2017 12:27:14 PM
راگه‌یاندنی زانكۆی چه‌رموو
رۆژی چوارشه‌مه 8-3-2017 به ناونیشانی ( گرنگی ده‌ریا زمانی كوردی ، له قوڵای مێژووی دین و ده‌وڵه‌ت داوه‌ر ، ئێمه له كوێ بوین ئێستا گه‌یشتوینه‌ته كوێ)زانكۆی چه‌رموو كۆریكی بۆ نوسه‌ر و روناكبیر فه‌رهاد سه‌نگاوی سازكرد له هۆڵی كتێبخانه‌ی زانكۆی چه‌رموو.
دكتۆر بارام احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری رایگه‌یاند وه‌ك زانكۆی چه‌رموو به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانی كۆری فكری و ئه‌ده‌بی و زانستی ئه‌مرۆش توانیمان كۆرێك بۆ نوسه‌ر وروناكبیرفه‌رهاد سه‌نگاوی ئه‌نجامبده‌ین كه تایبه‌ت و به‌باس كردنی زمانی كوری توانی زانیارییه‌كی باش بۆ ئاماده‌بوان بخاته روو.
له كۆره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆری میوان و خوێندكار و مامۆستا تێدا به‌شداربوون ده‌سخۆشیان هه‌بوو بۆ زانكۆی چه‌رموو كه به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانی خۆی.