رۆژێک بۆ ویڵییەم شەیکسپییەر لە زانکۆی چەرموو

Post date: May 06, 2018 7:38:32 AM

بەرواری (30/4/2018) گروپی گەورە بیرکەرەوەی زانکۆی چەرموو (Think Big Group) وەک ڕێزێک بۆ کارو بەخششی گەورەی ئەم نوسەرە بەسەر زمان و ئەدەبی ئینگلیزییەوە ئەم یادەی بۆ شکسپیر ڕێکخست.

بەڕێز مامۆستا (یادگار فایەق) مامۆستای بەشی ئینگلیزی کە خاوەنی بیرۆکەو دامەزرێنەری گروپەکەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد زانکۆ هەر بۆ وەرگرتنی بڕوانامە نییە بەڵکو مەبەستمان لەم چالاکییە ڕۆلدانە بە خوێنکار و گەورە بیرکردنەوەو بە کلتور کردنی خوێندنەوەیە لە لایەن خوێندکارەوە هەروەها دەرچواندن و بڵاوکردنەوەی ژۆژنامەیەکی تایبەت بەم بۆنەیە. یادەکە لە چەند بڕگەیەک پێکهاتبوو هەر لە نمایشکردنی کورتە فیلم و شانۆگەری و گۆرانییەک بە زمانی ئینگلیزی بە کۆرس، دواتر خەڵاتی ڕێز لێنان لەلایەن بەڕێز (د. بارام أحمد) بەخشرایە گروپەکە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە.