رۆژی دووەم و سێیەمی وۆرکشۆپی (Tigris) لە وڵاتی کۆماری چیک

Post date: Jun 25, 2019 10:39:13 AM

ئەمڕۆ (25/6/2019) وۆرکشۆپی (Tigris) لە  شاری (بڕنۆ) لە زانکۆی مەساریک لە وڵاتی کۆماری چیک بەردەوامی هەیە کە دەکاتە رۆژی دووەمی وۆرکشۆپەکە و وەفدێکی زانکۆمان بەشداریکردووە بە سەرۆکایەتی بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی.

 ئەجێندای وۆرکشۆپەکان بریتی بوون لە چەسپاندن و گفتوگۆ کردنی پلانی ستراتیژی چەند ساڵەی زانکۆ لە چوارچێوەی پرۆگرامی (TIGRIS)، هەروەها وەفدی (8) زانکۆ لە زانکۆکانی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەشداربوون لە وۆرکشۆپەدا کە بەردەوامی هەیە بۆماوەی (3) رۆژ واتە لە رۆژی دووشەممە بەرواری ( 24/6/2019) تا (26/6/2019).