دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆی چەرموو

Post date: Oct 27, 2019 11:26:43 AM

ئەمڕۆ رێکەوتی (٢٧/ ١٠/ ٢٠١٩) یەکەم رۆژی دەوامی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆی چەرموو بوو, بەڕێوەبەرێتی پرۆسەی بۆلۆنیا و سەرۆکایەتی بەشەکان زانیاری پێویستیان بە خوێندکاران بەخشی لەسەر پرۆسەی بۆلۆنیا کە لە زانکۆمان پەیڕەو دەکرێت, هەروەها روونکردنەوەی تەواویان دا لەسەر پێداویستی (Google Classroom) بۆ پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندکار. هەروەها ئەنجامدانی (Placement Test) بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم بۆ دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزیان, وە ئامادەکردنی (Booklet) بۆ خوێندکاران. ئومێدی سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەخوازین.