دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٦-٢٠١٧) خوێندکاران

Post date: Dec 28, 2016 9:1:2 AM

لەبەر ئاسایی بوونەوەی دەوامەوە لە سەرجەم دام و دەزگاو کۆلێژەکانی زانکۆمان ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو بڕیاری داوە هەر خوێندکارێک پابەند نەبێت بە دەوامەوەو نەچێتە هۆڵەکانی خوێندنەوە بە پێی ڕێنماییەکانی جڵەوگیری خوێندکاران ڕێککاری (إجراآت)ی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت، وە سەرۆکایەتی زانکۆ خۆی بە بەرپرسیار نازانێت لە دواخستن و هەژمارنەکردنی ساڵێکی خوێندنی هەر کۆلێژ و بەشێک، وە ئەم بڕیارە لە دوای بڵاوبوونەوی لە ئەمڕۆوە (٢٨/١٢/٢٠١٦) جێ بەجێ دەکرێت.