دەزگای روانگە هاوکاری زانکۆی چەرمووی کرد بە دابینکردنی چەند ئامێرێک

Post date: May 14, 2019 9:58:0 AM

ئەمڕۆ بەرواری (14/5/2019) بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پێشوازی کرد لە بەڕێز (ئامانج کاک رەش) بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای روانگە و وەفدێکی یاوەری، مەبەستی سەردانەکەیان پێشکەشکردنی (2 لاپتۆپ) لە مارکەی (lenovo) و (2 پرنتەر) لە مارکەی (canon) کە دانەیەکیان (ملەوەن) بوو، سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو سوپاسی دەزگای (روانگە) دەکات لە پای ئەو هاوکاریانەی کە بە زانکۆمانی کردووە لە ماوەی رابردوودا وەکو کردنەوەی (4)خولی پیشەیی کە (5) مانگی خایاند لە زانکۆمان لە بواری جیاواز کە خولەکان بەم شێوەیە بوون (2) خولی لە بواری (سۆلار پاوەر) خولێکی (دیجیتاڵ مارکێتینگ) وە خولێکی (مۆبایل ئەپلیکەیشن) بۆ گەنجان و خوێندکاران.