دیدارێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ بەڕێز ڕاگری سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوە ڕاهێنان لە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

Post date: Mar 09, 2019 10:30:59 AM

بەرواری (7/3/2019) بەڕێز (د. ئومێد قادر) ڕاگری سەنتەری توێژینەوەو ڕاهێنانی زانکۆی چەرموو بەشداری کرد لە بەرنامەی (دیداری تایبەت) لە کە ناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

دەربارەی کردنەوەی سەنتەری توێژینەوە بۆ تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید لە سەنتەری توێژینەوەی چەرموو، بەڕێز (د. ئومێد قادر) لە میانی بەرنامەکەدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە زانکۆی چەرموو زانکۆیەکی نوێیە لەسەر فەلسەفەو ستراتیجێکی نوێ بنیاد نراوە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوانە، بەو پێیەی ئەم سنورە زۆرترین کارەسات و تراجیدیای بەسەرداهاتووە، ئەرکی زانکۆو ئەم سەنتەرەیە دوای ئەرکەکەی تری کە گەیاندنی زانیاری و پێگەیاندنی کادری پسپۆڕو ئەکادیمیە لە بوارە جیاجیاکاندا لە پاڵ ئەمەشدا زانکۆ تێکەڵی جومگەکانی تری ناو کۆمەڵگە بێت خەم و کێشە تەنگژەو ئازارەکانی کۆمەڵگە چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزێتەوە لەم ڕوانگەوە زانکۆ بیری لە بنیادنانی ئەم سەنتەرە کردۆتەوە کە ئەویش سەنتەری توێژینەوە بۆ تاوانەکانی جینۆسیادو ئەنفالە.

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە کلیکی ئەم لینکە بکە

دیداری تایبەت لە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان 7/3/2019