دیداری زانکۆی چەرموو بۆ جینۆسایدو ئەنفال

Post date: Jan 17, 2018 9:56:5 AM

ئەمڕۆ (17/1/2018) لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی چەرموو بە ئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی چەمچەماڵ (ڕەمک ڕەمەزان) و نوێنەری دامو دەزگا حکومیەکانی سنورەکە و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و ئەکادیمیست و توێژەرەکانی بواری جینۆسایدو ئەنفال دیدارێک بەڕێوەچوو، بۆ کۆکردنەوەو وەرگرتنی راو پێشنیاری ئامادەبووان دەربارەی کردنەوەی سەنتەرێکی توێژینەوەی تایبەت لە زانکۆی چەرموو بۆ جینۆسایدو ئەنفال، سەرەتا بەڕێز پرۆفیسۆر (د.صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ ووتەیکی دەرباەری جینۆسایدو بەگشتی و سەنتەرەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرد، دواتر بەڕێز(د. هونەر أمین) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی وبەڕێوەبردنی سامانی سروشتی تیشکی زیاتری خستە سەر سەنتەرەرکە و ماهیەتی و هۆکاری دروستبوونی و بەشەکانی و پەیکەری ڕێکخستنی  سەنتەرەکە . دواتر بەرێز ئەندازیار (هەوراز جعفر) کە دیزاینی بینای سەنتەرەکەی کردووە لە ڕووی ئەندازەییەوە رونکردنەوەی لەسەر کارەکەی بۆ ئامادەبووان کرد. پاشان (د. عثمان أحمد) لە سەنتەری کورۆلۆجی زانکۆی سلێمانی باسی خەسڵەت و تایبەتمەندی مۆنۆمێنتی کرد لە ڕووی هونەری و دیزاینی هونەرییەوە لە جیهاندا وە باسی جۆنیەتی بە جینۆساید ناساندنی ئەو گەلانە کرد کە بە هونەرو تابلۆو دۆکۆمێنت سەرنجی جیهانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە. پاشان ئامادەبووان سەرنجی خۆیانیان دەربارەی سەنتەرەکەو کارەکانی سەنتەرەکە پیشکەش کرد.