Directorate of Media
Post date: May 19, 2018 9:59:14 AM
بەرواری (16/5/2018) سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی چەرموو لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی تواناکان بۆ چۆنیەتی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خوێندکارانی زانکۆ, سیمینارێکی زانستی رێکخست بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو, سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز (م. دەروون فەرەیدون) بەڕێوەبەری پەرەپێدانی سەنتەری کاری زانکۆی سلێمانی پێشکەشکرا, تیایدا بەشێوەیەکی زانستی باسی لە دۆزینەوەی هەلی کاری کرد بۆ خوێندکاران لەڕێگەی ئەم سەنتەرانەوە.