دوو مامۆستای زانکۆی چەرموو بە هاوبەشی توێژینەوەیەکیان بە ناونیشانی (ڕۆڵی پێکوتەی سورێژە و سورێژەی ئەڵمانی لە پاراستنی منداڵان لە پەتای کۆرۆنا) لە گۆڤارێکی زانستی نێودەولەتی  بڵاوکردەوە

Post date: May 28, 2020 9:47:2 AM

بەڕێزان (د. کارزان رەفیق) و (د. دانا خدر) مامۆستا لە زانکۆی چەرموو بەھاوبەشی لەگەڵ دوو توێژەری دیکە، توێژینەوەیەکیان سەبارەت بە ڕۆڵی (دژەتەنەکان لە پاراستنی منداڵان لە پەتای کۆرۆنا) لەگۆڤارێکی زانستی نێودەولەتی بەناوبانگ بڵاوکردەوە Frontiers in molecular biosciences کە ئاستی کاریگەری گۆڤارەکە 3.565 یە.

توێژینەوەکەش بەناونیشانی Does early childhood vaccination protect against COVID-19.

ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی پێکوتەی سورێژەو سورێژەی ئەڵمانی لە پاراستنی منداڵان لە پەتای کۆرۆنا دەخاتە ڕوو کە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی بەرگری لای منداڵان و پارێزراویان لە پەتای کۆرۆنا.

بە ھیوای ھاوکاری کردنی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی پێکوتەی کۆرۆنا.

لینکی پوختەی توێژینەوەکە, تەواوی توێژینەوەکە هەفتەیەکی دیکە لە هەمان لینک بەردەست دەبێت

https://www.frontiersin.org/articles/10.3389/fmolb.2020.00120/abstract?fbclid=IwAR3cBrD167QTd3ISRTdg4Ds7JVyXCAVwNxLPLrHsaWsWd1iZTzAjv4wadlU