دروستکردنی بۆردی راوێژکاری و هاوکاری بۆ زانکۆی چەرموو

Post date: Jul 18, 2019 3:35:53 PM

نیوەڕۆی ئەمڕۆ (18/7/2019) بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی زانکۆ لە گەڵ بەڕێز (حاکم رمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و وەفدێکی یاوەری کۆبووەوە کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەرو بەرپرسی فەرمانگەو دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی چەمچەماڵ.

سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی وەفدەکەی کردوو سوپاسی کردن لە پای هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی ئیدارەی چەمچەماڵ و فەرمانگەکانی قەزاکە بۆ زانکۆو پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا لە سنورەکە، لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی زانکۆ پێشنیاری دروستکردنی (بۆردێکی هاوکاری) یاخود ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاری کرد بۆ زانکۆ لە ئەنجومەنی زانکۆو کەسانی دڵسۆزو کەسایەتی سنورەکە بۆ کردنەوەی بەش و کۆلێژی نوێ.

دواتر بەڕێز (حاکم رمک رمضان) لە وتەیەکدا باسی لە کارو چالاکییەکانی قائیمقامیەتی کرد لە سنورەکە و بەڵێنی دووپاتکردەوە کە خۆی ستافەکەی ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ زانکۆی چەرموو کە هەرکات زانکۆ پێویستی پێبێت ئێمە لە خزمەتی زانکۆ داین.

پاشان باس لە دەسپێکردن و دروستکردنی هەندێک لە کارەکانی کەمپی نوێی زانکۆ کرا لە بناری بانی مەقان وەکو (دیوارو سیاجی حەرەمی زانکۆو سنوری زەوییەکانی زانکۆ و دروستکردنی جووت سایدێک لە ناو کەمپی زانکۆ) بۆ هەماهەنگی کردن لە رایی کردنی کارەکان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی سنورەکە وەکو (شارەوانی، تاپۆ، فەرمانگەی ئاو، گواستنەوەو گەیاندن، ڕێگاوبان) بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەک درا لە قائیمقمیەتەوە کە نوێنەری سەرجەم لایەن پەیوەندی دارەکانی تێدا بێت بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کەمپی نوێی زانکۆ لە بناری بانی مەقان.

لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی زانکۆی بەخشییە بەڕێز قائیمقام و شاندی یاوەری.