د. بارام أحمد سەردانی زانکۆی ئاڵتای کرد لە بوداپیست

Post date: Feb 05, 2018 9:26:5 AM

رۆژی پێنج شەممە بەرواری (25/1/2018) لە درێژەی سەردانی بەڕێز (د. بارام أحمد)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو، گەیشتە بوداپیستی پایتەختی هەنگاریا، بەڕێزیان سەردانی زانکۆی ئاڵتای کرد لە بوداپیست، پاشان سەردانی کتێبخانەی بەشی شوێنەوار و زمانە کۆنەکانی کرد. ئەو کتێبەی کە باس لە شوێنەوارە کۆنەکانی چەرموو و بەردەبەلەکە دەکات کە ساڵانی (1960) نوسراوە لە لایەن (رۆبرت برایدن) کە خۆی هاتووە بۆ ناوچەی چەمچەماڵ، بەڕێزیان لای خۆیەوە ئەو لاپەڕانەی سکان کرد تا وەک دۆکۆمێنتێک لە کتێبخانەی زانکۆ هەڵبگیرێت.