خوێندکارێک هەستا بە پێشکەشکردنی کتێبکێکی خۆی بە هاوپۆلەکانی

Post date: Dec 03, 2018 8:50:40 AM

بەرواری (2/12/2018) بەڕێز (لطیف رؤوف) خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی ئینگلیزی خوێندنی ئێوارانی زانکۆمان هەستا بە دابەشکردن و پێشکەشکردنی کتێبێک بە ناونیشانی (چۆن خۆمان لە نەخۆشی شێرپەنجە بپارێزین) کە بەڕێزیان نوسیویەتی و ئامادەی کردووە، بەسەر هاوپۆلەکانی خۆێندنی بەشەکەی خۆیدا. ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لە چەند بابەتێکی گرنگ دەکات بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشیە باوەی سەردەم.