خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان ئەنجامدا
Post date: Nov 26, 2019 5:5:47 PM
لە چوارچێوەی ھەڵمەتی سەوزکردنی زانکۆو جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو تایبەت بە خوێندکارانی قوناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٩ - ٢٠٢٠) سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٦/ ١١/ ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هونەر أمین حسن) راگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆو یەکەی کشتوکاڵی زانکۆ ھەڵمەتی نەمام چاندن لە کەمپی بناری بانی مەقانی زانکۆ دەستی پێکرد لە لایەن خوێندکارانی کۆڵێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی ، بڕیاریشە لە رۆژانی دواتردا ھەڵمەتەکە بەردەوام بێت و تەواوی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم تیایدا بەشداربن و ھەر خوێندکارەو دوو نەمام بنێژێ. زانکۆی چەرموو چۆن لە جێبەجێ کردن و پەیڕەوکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا پیشەنگ بووە, ھیوادارین لەم کارە شارستانیەشدا جێگە دەستمان دیاربێ لە سەوزکردنی زانکۆو شارەکەماندا.