خولی یاری فوتساڵ لە زانکۆی چەرموو کرایەوە

Post date: Jan 02, 2017 8:20:35 AM

لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبونی سەرۆکی بەش و نوێنەری کۆلێژەکانی زانکۆی چەرموو تیروپشک بۆ یاری فوتساڵ لە کۆلێژی پەروەردە بەرێوەچوو .

مامۆستا موهەند عبداللە لێپرسراوی بەشی چالاکی وەرزشی رایگەیاند کە توانیمان ئەمرۆ تیروپشک بۆ خولی یاری فوتساڵ ئەنجامبدەین کە (16) شانزە بەش بەشداری تێدا دەکەن ئەو تيپانەش لە مامۆستایان و فەرمانبەران پێک دێت و رۆژانە دوو یاری ئەنجام ئەدرێت . لە ئێستاشدا کارو چالاکی هونەرو وەرزشی و زانستی لە زانکۆی چەرموو بەردەوامی هەیە .