خولی کارامەییەکانی ژیان (گەشەی خود و گەشەی زانینی) بەڕێوەچوو

Post date: May 05, 2019 7:42:55 PM

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (4/5/2019) لە درێژەی چالاکییەکانی ساڵانەی هۆبەی کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی چەرموو، لە پێناوی زیادکردنی کارامەییەکانی خوێندکاران، یەکەمین خولی بۆ خوێندکارانی زانکۆمان بە ناونیشانی (گەشەی خود و گەشەی زانینی) ئەنجام دا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ کە لەلایەن بەڕێز (د.گێلاس عبداللە) وترایەوە، دواتر بڕوانامەی بەشداری کردن بەسەر خوێندکاران دابەش کرا.