خولی وەرزشی یاری فوتساڵی زانکۆی چەرموو بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات
Post date: Feb 06, 2017 12:59:10 PM
لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبونی نوێنەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلیژەکانی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان خەڵاتی تیپە سەرکەوتوەکانی خولی وەرزشی یاری فوتساڵی زانکۆی چەرموو دابەشکرا .
خولە کە ماوەی (30)سی رۆژە بەردەوامی هەیە بۆ (16)شازدە تپی کوڵیژ و بەشەکان کرابوەوە ئەمرۆ بەرواری 6-2-2017 خەلات بەسەر تیپە سەرکەوتوەکان دابەش کرا .
لە لایەن دکتۆر بارام احمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆوە جامی پاڵەوانێتیەکە پێشکەش بەهەردوو تیپی پەروەردەی بنەرەت و بەشی نەوت و گاز کرا .
هەروەها لەلایەن مامۆستا ئازاد رەشید راگری پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵەوە خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی خولی مامۆستایان و فەرمانبەراندا دابەش کرا .
مەدالیای ئاڵتونی لە خولی مامۆستایان و فەرمانبەران پێشکەش بەتیپی کوڵیژی پەروەردەی بنەرەت کرا وەک یەکەمی خولەکە.
مەدالیای زیوی لە خولی مامۆستایان و فەرمانبەران پێشکەش بەتیپی کوڵیژی کارگێری گشتی کرا وەک دووەمی خولەکە.
مەدالیای برۆنز لە خولی مامۆستایان و فەرمانبەران پێشکەش بەتیپی سەرۆکایەتی زانکۆ کرا وەک سێیەم خولەکە .
دواتر لەلایەن دکتۆر ئومێد محمد سەرۆکی بەشی زانستەوە خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو دابەش کرا .
مەدالیای ئاڵتونی لە پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو پێشکەش بەتیپی( نەوت و گاز ) کرا وەک یەکەمی پاڵەوانێتیەکە .
مەدالیای زیوی لە پاڵەوانێتی زانکۆی چەرمووپێشکەش بەتیپی( زانستەکان ) کرا وەک دووەمی پاڵەوانێتیەکە .
مەدالیای برۆنز لە پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو پێشکەش بەتیپی (کوردی ) کرا وەک سێیەمی پاڵەوانێتیەکە .