تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر) لە زانکۆی چەرموو ئەنجام درا

Post date: Nov 07, 2016 9:40:3 AM

ئەمڕۆ (7/11/2016) تاقیکردنەوەی پرۆسەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر) لە زانکۆی چەرموو بۆ ژمارەیەک خوازیار ئەنجامدرا. 

پرۆفیسۆر (د. شوان کمال رشید) ووتەبێژی زانکۆی چەرموو هاوتا سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی کارەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند وەک چالاکیەکی زانکۆ و بەردەوامی خوێندن لە ناو زانکۆی چەرموودا ئەمڕۆ پرۆسەی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا ئەنجامدرا لە زانکۆی چەرموو کە کۆمەڵێک لە پێشکەشکاران بۆ خوێندنی باڵا تاقیکردنەوەی توانستی زانستیان ئەنجامدا. هەروەها راشیگەیاند کە ئەم پرۆسەیە بریتیە لە پرۆژەی خوێندنی باڵا لە زانکۆی چەرموو وە هەروەها پرۆژەی هاوبەشی نێوان زانکۆی چەرموو و دەستەی کوردستانیە بۆ دیراساتی ستراتیجی، بە مەبەستی دابینکردنی ژمارەیەک لە کورسی ماستەر و دکتۆرا. جێگەی ئاماژە پێکردنە لەم پرۆسەیەدا (24) خوازیار تاقیکرنەوەی ماستەر 

ئەنجام دەدەن، وە هەروەها بڕیارە (8/11/2016) تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی دکتۆراش ئەنجام بدرێت.