بەڵێننامە و کەفالەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بە ڕێگەی Online

Post date: Nov 20, 2016 7:3:20 AM

زانکۆی چەرموو ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١6-٢٠١7) جیا لە ساڵانی پێشوو هەردوو فۆڕمی    بەڵێننامەی (خوێندکار و کەفیل) لە ڕێگەی Online وە دەدات بە خوێندکار و پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی ئەو فۆڕمانە سەردانی زانکۆ بکەن.

* پێویستە هەردوو فۆڕمەکە بە پڕکراوەیی بهێنرێت بۆسەرۆکایەتى زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتى یاسایی.

نمونەی پڕکراوەی هەریەکە لە فۆڕمی (خوێندکارو + کەفیل) لە ڕونکردنەوەکەی خوارەوە ببینە:

پێداویستییەکانی (کەفیل):

١- ناسنامەى بارى شارستانى ڕەسەن (ئەصلی) + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

٢- کارتی زانیاری ڕەسەن (ئەصلی) + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

٣- پێویستە کەفیلەکە فەرمانبەری حوکمی بێت وە پشتیگیرییەک لە فەرمانگەکەى بێنێت کە بڕی موچەی بنەڕەتییەکەی ئاماژە پێکرابێت.

٤- موچەی بنەڕەتی کەفیل پێویستە لە (٢٥٠،٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار کەمتر نەبێت.

٥- پێویستە کەفیلەکە لەگەڵ خوێندکار ئامادەبێت لەبەردەم بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى یاسایی زانکۆ.

پێداویستییەکانى (خوێندکار) :

١- ناسنامەى بارى شارستانى ڕەسەن (ئەصلی) + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

٢- کارتی زانیاری ڕەسەن (ئەصلی) + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

تێبینی:

1- پێویستە کەفیل فۆڕمی کەفالەت بە (٣) وێنە (نوسخە) پڕبکاتەوە وە زانیاریەکانی تایبەت بە خۆی بنوسێ.

2- پێویستە خوێندکار فۆڕمی بەڵێننامە بە (٣) وێنە (نوسخە) پڕبکاتەوە وە زانیاریەکانی تایبەت بە خۆی بنوسێ.

لە خوارەوە فۆڕمەکان داونلۆد بکە، وە بۆ بەرچاوە ڕوونی زیاتر سەیری نمونەی پڕکراوەی فۆرمەکان بکە کە دانراوە.