بەڕێوەچوونی یەکەم رۆژی خولی زمانی ئینگلیزی لە فاوندەیشنی زانکۆ

Post date: Jul 22, 2018 9:54:4 AM

ئەمڕۆ بەروای (22/7/2018) دەستپێکی خولی زمانی ئینگلیزی بوو کە زانکۆمان بە هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ ئەنجامی دەدات، بەڕێز (مامۆستا شۆخان محمد)بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی ئینبگلیزی زانکۆی چەرموو لە لێدوانێکدا ئامأەی بە ئەوە کرد کە خولەکە بۆ ماوەی مانگێکە چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و دوو خولە یەکێکیان بۆ پۆلی دووی بنەڕەتی و ئەوی دیکەیان بۆ دەرچووانی (12) ئامادەەییە، مەنهەجی هەردوو خولەکە دراوە بە فێرخوازان بە هەردوو ئاستەکەیەوە. وە مامۆستایانی خولەکەش پێکدێن لە مامۆستایانی زانکۆی چەرموو و مامۆستایانی میلاکی پەروەردە.