بەڕێوەچوونی چەند چالاکییەک لە لایەن گروپی Think Bigی خوێدنکارانی زانکۆ
Post date: Dec 09, 2018 7:50:32 AM
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتیمانی (16) رۆژ چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان کە هەموو ساڵێک لە (25) نۆڤەمبەرەوە دەست پێدەکات ، گروپی (Thin Big) هەلدەسێت بە بەڕێوەبردنی ئیڤێنتێک لە ژێر ناونیشانی (مافەکانی ژن، مافی مرۆڤن)، لە چالاکیەکەدا چەندین سیمیناری ئینگلیزی و کوردی پێشکەش دەکرێن لەگەڵ خستنەڕووی ئامار و نمایشی شانۆگەری و چیرۆک گێڕانەوە، هەر لەهەمان چالاکیدا سیمینارێکی تایبەت ڕێکدەخرێت بۆ خاتوو (دەشنێ موراد) بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی. هاوکات لە ئیڤێنتەکەدا ژمارە (2)ی رۆژنامەی (Student Voice) بڵاودەکرێتەوە کە بابەتەکانی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی چەرمووەوە بە زمانی ئینگلیزی - کوردی ئامادەکراون.
ڕۆژی سێ شەممە (11/12/2018) کات (11) پێش نیوەڕۆ شوێن : هۆڵی کۆنفرانس لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو
هاتن بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرمووە.