بەڕێوەچوونی ورکشۆپێک بەبۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستان لە زانکۆی چەرموو

Post date: Apr 16, 2019 8:45:41 AM

ئەمڕۆ بەرواری (16/4/2019) کاژێر (10)ی سەر لەبەیانی بە بۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستان کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان هەستا بە ئەنجامدانی ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی (بەرەو ژینگەیەکی گونجاو بۆ کوردستان) لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بناری بانی مەقان بە ئامادەبوونی بەڕێز (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران , سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ووتەیەکی لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگەو چۆنیەتی بەکاربردنی سەرچاوە سروشتیەکان پێشکەش کرد, دواتر بەڕێز (پ.ی.د. بەختیار کمال عزیز) ووتەی ڕاگری کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان خوێندەوەو بەدوایدا بەڕێزیان سیمینارێکی بە ناونیشانی (پیسبوونی هەوای شاری سلێمانی بە PAHS) پێشکەش کرد, دواتر سیمیارێک لەلایەن بەڕێز (شیماء ئازاد) خوێندکاری کیمیای دەرمانسازی بە ناونیشانی (پیسبوونی ژینگە) پێشکەشکرا, دواتر بەڕێز (د. دانا خدر) سەرۆکی بەشی (MLS) سیمینارێکی بە ناونیشانی (کاردانەوەی جەنگەکان لەسەر ژینگە) پێشکەش کرد , دواتر سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (د. نکتل عبدالحافظ) بە ناونیشانی (چارەسەری پاشماوە تیشکەوەرەکان) پێشکەشکرا.