بەڕێوەچوونی سێ سیمینار لە لایەن تیمی بەشداربووی ئایرێکس بە شێوەی ئۆنڵاین

Post date: Sep 15, 2020 10:37:13 AM

 ئێوارەی دووشەممە ڕێکەوتی  (١٤/ ٩/ ٢٠٢٠) لە کاتژمێر 8:30  تا 11:00 شەو سێ سیمینار بە شێوەی  ئۆنلاین بۆ مامۆستایانی زنکۆمان بەڕێوەچوو لە لایەن تیمی بەشدار بووی ئایرێکس کە زیاتر لە (٨٠) مامۆستا بەشداربوون، . سیمینارەکان لە لایەن ئەم بەڕێزانە وە پێشکەش کران سیمیناری بەڕێز (د. لاجان محمد امين عثمان) بە ناونیشانی (هەڵسوکەوت و ئیتیکی ئۆنڵاین) و هەروەها سیمیناری بەڕێز  (د. پشتیوان فەرەج) بە ناونیشانی (بەکارهێنانی ڤیدیۆ لە خوێندنی ئەلیکترۆنی) و سیمیناری بەرێز ( د. کاروان عبدالرحمن مصطفى) بە ناونیشانی

( پۆلەکەت رێکبخە- بە ئۆنڵاین کردنی کارەکانی خوێندکار) بەشی (١ و ٢)، جێگەی باسە تیمی ئایرێکسی ئەمریکی بەشداربوون لە سیمینارەکان.

 پرۆگرامی ئایرێکس لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەرپەرشتی و سپۆنسەری دەکرێت بە هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەم ساڵ خولێکی دو مانگ  نیوی بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان  کردەوە، هەر زانکۆیەک بە تیمێک لە مامۆستایان بەشداربوون، ئامانج لەم پرۆگرامە شێوازی بە ئەلیکترۆنی کردنی خوێندن و بە ئۆنڵاین کردنیەتی.