Directorate of Media
Post date: Mar 06, 2019 9:15:22 AM
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری (6/3/2019) بەڕێوەبەرێتی تەندروستی سەلامەتی بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (ئارچ) بۆ گەشەپێدانی ئەندازیاری هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێک بە ناونیشانی (سەلامەتی کار بۆ تەندروستیەکی باشتر) بە ستانداردی (IOSH) بەریتانی، لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ، سیمینارەک لە لایەن بەڕێز (ئەندازیار گۆران خورشید عبدالله) پێشکەشکرا بۆ ماوەی (3) کاتژمێر, ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرمانبەران و خوێندکاران ئامادەی بوون.