بەڕێوەچوونی سیمپۆزیەمی لانەکانی چارەسەرکردن لە زانکۆی چەرموو

Post date: Oct 29, 2018 12:3:47 PM

ئەمڕۆ بەرواری (29/10/2018) دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ بە هاوکاری زانکۆی چەرموو سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی هاوبەشیان بەڕێوەبرد لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ، سەرەتا بەڕێز (سەڵاح ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای ژیان لە وتەیەکیدا ئاماژەی بە ناساندنی پرۆژەکەو دەزگاکە کرد، دواتر بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو لە وتەیەکیدا پاش بەخێرهێنانی ئامادەبووان و دەسخۆشی لە دەزگاکە باسی لە گرنگی ئەم جۆرە پرۆژەو کارانە کرد بۆ ئەم سنورە بەش مەینەتە. پاشان بە پێی بەرنامەی کار پانێلەکان سازکران.ئامانج لەم سیمپۆزیۆمە گفتوگۆکردنە لە بارەی پێویستی و رێکارە جیاوازەکانی چارەسەری زەبری دەروونی لە پاش جەنگ بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، تیشک خستنە سەر کاریگەری بە کارهێنانی ئاژەڵ لە بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ڕاهێنانەوەی ئەو منداڵ و پێگەیشتووانەی کە دووچاری زەبری دەروونی بوون. هەروەها ڕۆڵی هونەری تەلارسازی سروشت بە پشت بەستن بە هونەری تەلارسازی قوڕین وەک پاڵپشتییەک لە پرۆسەی راهێنانەوەو چارەسەرکردنی دەروونی دا.