بەڕێوەچوونی سمینارێک بە ناونیشانی (پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی) لە زانکۆی چەرموو

Post date: Apr 28, 2019 10:31:56 AM

ئەمڕۆ بەرواری (28/4/2019) کاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی بە بۆنەی رۆژی جیهانی تەندروستی و سەلامەتی هەستا بە سازکردنی سیمینارێکی کردەیی بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان, سیمینارەکە لە لایەن بەڕێز (د. هاوکار أبوبکر حسین) بەڕێوەبەری کلینکی راوێژکاری شەهید پێشڕەو پێشکەشکرا بەشێوەیەکی کردەیی باسی لە چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی و خێرا کرد بۆ چەند حاڵەتێک وەکو (بورانەوەو لەهۆشخۆچوون,هەناسەدانی دەستکرد,خواردن لە گەروو گیران, فریاگوزاری خێرا لەکاتی پێوەدانی مارو دوپشک, خوێن بەربوونی دەرەکی و ناوەکی), سیمینارەکە زۆر بەسوود بوو ماوەی (2) کاتژمێری خایاند.