بەڕێوەچوونی رۆژی دووەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (ICNS-2019) لە زانکۆی کوردستان-سنە

Post date: Apr 19, 2019 8:58:11 PM

ئەمڕۆ(18/4/2019) دووەمین ڕۆژى کۆنفرانسى نێودەوڵەتى ICNS2019) )  لە زانکۆى کوردستان – سنە کە تیایدا چەندین توێژینەوە پێشکەش کران لە لایەن توێژەرەکانەوە, کە زانکۆى چەرموو بە (4) توێژينەوە بەشدار بوون لە لایەن مامۆستایانى بەشى کۆمپیوتەرى کۆلێژى زانستە کردارى و تەندروستیەکان کە پێک هاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان (د.ولید خالد محمد ، م.زرار خالد عبدول ، م. هەردى محمد محمد صالح ، هەردى صباح محمد) پاشان لە کۆتایى کۆنفڕانسەکەدا باشترىن توێژینەوەکان دەست نیشان کران، توێژینەوەى بەڕێز (م.زرار خالد محمد) بە باشترین توێژینەوەى زاستى کۆمپیوتەر دیارى کراو خەڵاتى کۆنفڕانسى پێ بە خشرا.

هەروەها لە پەراوێزى کۆنفڕانسەکەدا بەڕێز (پ.ی.د.على وهاب کریم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا لەگەڵ بەشێک لە پڕۆفیسۆر و مامۆستایانى زانکۆى کوردستان کۆبووەوە دەربارەی (POSTDOCT).